پوختەی سەحیحی موسلیم

10.0 27

v2.0 di Daniar Bahadin

download پوختەی سەحیحی موسلیم APK download پوختەی سەحیحی موسلیم APK
Scarica tramite l'APP APKFab
Installazione veloce e sicura • Senza Regione

Su پوختەی سەحیحی موسلیم

فەرموودەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم لە پوختەی صەحیحی موسلیم بەرگی یەکەم ئومێدم وایە کە خوای بەرز و بە دەسەلات ئەم کارەم لێ وەربگرێ بیخاتە توێشوویەک بۆ دووا ڕۆژم و تەوازووی چاکەکانمی پێ بەرز بکاتەوە و لە هەڵە و کەم و کورتیەکانم ببورێت و نیەتم باش بکات و لەسەر کردەوەی چاکەکان و ووتە چاکەکان بمرێنێ بە بێ هیچ گۆڕان و فیتنەیەک, تاکە داوام لەئێوەی خۆشەویست ئەوەیە کە لە دوعای خێرەکانتان بێ بەشم مەکەن خوای گەورە لەهەموو لایەک ڕازی بێت بۆ خاتر ناوە جوان و سیفاتە بەرزەکانی اللهم امین
 خۆێنەری بەرێز بزانە کەوا گشت مرۆڤەکان لەزەرەر و زیاندان تەنها ئەو کەسانە نەبێت کە ئەم چوار سیفەتانەیان تێدایە
یەکەمیان باوەڕهێنان,
 دووەمیان کردەوەی چاک,
سێ یەمیان بانگەوازی و ئامۆژگاری,
چوارەم ئارامگرتن لەسەر ئەم باوەڕ و کردەوە و بانگەوەز و ئامۆژگاریە, ... بەبەڵگەی ئەم سێ ئایەتەی کە لەسورەتی العصر دا هاتوە, .. خوای گەورە فەرموویەتی:
والعصر (1) إن الإنسان لفي خسر (2) إلا الذين آمنوا وعملوا الصالحات وتواصوا بالحق وتواصوا بالصبر (3)
واتە: سوێند به زهمانه, سوێند بهکاتی عهسر. بهڕاستی ئادهمیزاد له زهرهرمهندی و خهسارهتمهندیدایه.بێجگه لهوانهی که باوهڕیان هێناوهو کارو کردهوه چاکهکانیان ئهنجامداوهو ئامۆژگاری یهکتریشیان کردووه که ههمیشه پابهندی حهق بن (پابهندی حهقیش پێویستی به خۆگری ههیه), لهبهر ئهوه بهردهوام ئامۆژگاری یهکتریان کردووه تا ههمیشه و بهردهوام, خۆگرو ئارامگریش بن.
موسڵمانی خۆشەویست باوەڕی ڕاست بریتی یە لە باوەڕ هێنان بە خوای گەورە وە بە پێفەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) وە بەگشت ئەو شتانەی پێی هاتووەو هەواڵی لە بارەیانەوە داوە وە بزانە باوەڕهێنان بە خوای گەورە بە ڕاست و قبوڵکردو دانانرێت ئیللا بە بەتەنها دانانی خوای گەورە نەبێت لەپەرستن و بەڕێوەبردن و ناو و سیفاتەکانیدا.
وە باوەڕهێنان بە پێغەمەری خوا (صلی الله علیە وسلم) بەڕاست و قبوڵکراو دانانرێت ئیلا بە شوێنکەوتنی و بەراست دانانی و بە دوورکەوتنەوە لە هەموو ئەو شتانەی نەهی لێکردووە لە شیرک و بیدعەو تاوانەکان.
وە بزانە کردەوە بە چاک و قبوڵ کراو دانانرێت ئیلا بە بوونی دوو مەرج نەبێت کە بریتین لە نیازپاکی بۆ خوای گەورە لە گشت عیبادەتەکاندا و وە شوێن کەوتنی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) هەروەکو فوزەیلی کوڕی عیاز (رەحمەتی خوای گەورەی لێبێت) دەفەرمووێت لە تەفسیری ئم ئایەتە پرۆزەدا:
الذي خلق الموت والحياة ليبلوكم أيكم أحسن عملا وهو العزيز الغفور (الملك 2)
ههر ئهو خۆی مردن و ژیانی بهدیهێناوه, تا تاقیتان بکاتهوه, کێتان کردهوهی چاکترو پهسهندتره, ههر ئهویش زاتێکی باڵادهسته بهسهر بێ باوهڕاندا, وه لێخۆشبووه له ئیمانداران.
لە تەفسیری ئەم ئایەتدا فەرموویەتی باشترین کردەوە بریتیە لە نیازپاکترینیان بۆ خوای گەورە وە مونفیترینیان بۆ سوننەتی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) وتیان ئەی باوکی عەلی نیاز پاکی و لەسەر سوننەت یەعنی جون? فەرمووی کردەوە ئەگەر بە نیاز پاکیش بکرێت بۆ خوای گەورە بەڵام لەسەر سوننەتی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) نەبێت و بەڵگەی لەسەر نەبێت ئەم کردەوەیە قبوڵ ناکرێت وە کردەوە ئەگەر لە سەر سوننەت بێت بەڵام بە نیازپاکی بۆ خوای گەورە ئەنجام نەدرێت قبوڵ ناکرێت کردەوە ئەو کاتە قبوڵ دەکرێت کە بە نیاز پاکی و لە سەر سوننەت بکرێت.
 خوای گەورە نیەتمان خالص بکات بۆ ئەوەی هەمووکارێک بکەین لەپێناو الله بێت.
خۆشکو برای بەرێزم بە پێویستم زانی کە ئەم کتێبە دانێم لە فەرموودەکان لە پوختەی سەحیحی موسلیم بۆ هەموو تاکێکی کورد زمان خوای گەورە لێمان قبوڵ بکات بیکات بە چاکە بۆ قورس کردنی تەرازوی چاکەکانمان لە قیامەت اللهم امین
ئامادەکردنی
(دیار عبدلله روستایی) بۆ هەر رەخنەو و پێشنیارێک دەتوانن پەیواندیم پێوە بکەن بەم ناو نیشانەی خوارەوە ....
(رەقەم موبایل 07503558889
فەیسبووکی ئامۆژگاری ئیسلام لەناو بەرنامەداهەیە دەتوانن لەویش داواکاریەکانتان پێمان بگەینن)
داواکارم لەبەرێزتان هەر کەموو کوریەک لە نوسین یان لە هەشتێک بەدی کرا ئەوە ئێوە لای خۆتان راستی بکەنەوە جونکە هەموو مرۆڤێک هەڵەدەکات جا هەر هەلەیەکتان بەدی کرد ئەوە لە ئێمەیە داوا لە خوای گەورە دەکەین لێمان خۆش بێت.

Aggiornamento پوختەی سەحیحی موسلیم 2.0

وەشانی ٢
دیزاین پڕۆگرام: دانیار بەهادین
Leggi di Più
Caratteristiche پوختەی سەحیحی موسلیم
Versioni Precedenti Altro
پوختەی سەحیحی موسلیم
پوختەی سەحیحی موسلیم 2.0 APK
February 8, 2019 5.23 MB

Requires Android: Android 4.0+

Screen DPI: 160-640dpi

SHA1: 6bd49d921dde05766ed265a35f131ac2d449ba79

Size: 5.23 MB

What's New:

وەشانی ٢
دیزاین پڕۆگرام: دانیار بەهادین
پوختەی سەحیحی موسلیم
پوختەی سەحیحی موسلیم 1.0 APK
January 3, 2019 4.51 MB

Requires Android: Android 4.0+

Screen DPI: 160-640dpi

SHA1: 9107cf403fd388c8d694e729abcf8490ed2fac9e

Size: 4.51 MB

What's New:

وەشانی ١
دیزاین و پڕۆگرامساز/دانیار بەهادین
Maggiori Informazioni

Nome Pacchetto:

daniar.kurdpro.muslim

Data Aggiornamento:

Ultima Versione:

2.0

Aggiornamento Necessario:

Invia l'ultima versione

Requisiti:

Android 4.0+